AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٤ ١٨:٢٩

بەرپرسێکی حزبوڵڵا: گۆڕینی هاوکێشەی تەلئەبیب هەمبەر بە بەیرووت

بەرپرسێکی حزبوڵڵا: گۆڕینی هاوکێشەی تەلئەبیب هەمبەر بە بەیرووت

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی حزبوڵڵای لوبنان وتی: هێرشەکانی ئەوڕۆی حزبوڵڵا بە واتای گۆڕینی هاوکێشەی هێرش بۆ سەر بەیرووت، بۆ هێرش بۆ سەر تلاڤیڤ بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی شەهاب، مەحموود قامتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی حزبوڵڵا ڕاێگەیاند: هێرشەکانی ئەمڕۆی حزبوڵڵا بە واتای گۆڕینی هاوکێشەی هێرش بۆ سەر بەیرووت، بۆ هێرش بۆ سەر تلاڤیڤ بوو.

ڕاشیگەیاند: بەرخۆدان مۆڵەتی جێگربوون لە خاکی لوبنان بە دوژمن نادات و نتانیاهۆ بە ئاگر ناتوانێ مەرجەکانی خۆی بسەپێنێت و هێرشەکانی ەئوڕۆ بۆ سەر تلاڤیڤ سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن.

ناوبراو بە ئاماژە بە دانوستانەکان، جەختی کرد: مۆڵەتی ڕاپەڕاندنی بڕگەیەک بە ئیسرائیل نادەین کە سەروەریی لوبنان خەوشەدار بکات.

News ID 52828

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha